بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سالار مەحموود لە گۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە ناوچەی كوڵەجۆ ڕایگەیاند: "چەند میدیایەك نابەرپرسانە ڕوماڵی ڕووداوەكەی دوێنیانكرد، بەشێك لەو هێزەی كە كۆنتڕۆڵی ناوچەكەی كردەوە، هێزی هاوبەش بوە، هیچ نەبوایە با ڕێزی بەشەكەی خۆیان بگرتایە".
سالار مەحموود باسی لەوەشكرد، "عێراق بۆ ئێمە داگیركەر نییە، ململانێمان هەیە لەسەر خاك و بوددجە و مووچەی پێشمەرگە و زۆر شتی دیكە، بەڵام دەبێت دەوڵهتی عێراق بەكاربهێنین بۆ ئەوەی ئەو داگیركاریانەی بە هەقیقی بۆسەر خاكی كوردستان ئەنجام دەدرێت بوەستێنین".
ڕاشیگەیاند: داگیركەری كوردستان كە دەوڵەتی توركیایە لە ناوچەكانی هەولێر و دهۆك تا ئاستی قوڵ و جێی نیگەرانی هاتوەتە ناو خاكی كوردستانەوە.
Your Comment